زڤێرێڤ گەیشتە قۆناخی هەشت

16-10-2020
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن تێنس
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە پاڵەوانێتی تێنسی ئەڵمانیا کە رکابەرییەکانی لە شاری کۆڵن بەڕێوەدەچێت، ئالێکساندەر زڤێرێڤی تێنسزانی ئەڵمانی شکستی بە فێرناندۆ ڤێرداسکۆی تێنسزانی ئیسپانی هێنا.

لە قۆناخی 16ـی پاڵەوانێتییەکەدا هەردوو تێنسزانەکە بەرامبەر یەکدی یارییان کرد و زڤێرێڤ یارییەکەی بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێوەڵام بردەوە.

ئەنجامی کۆمەڵەکانیش شەش چوار و شەش یەک بوون، یارییەکەش کاژێرێک و سێ خولەکی خایاند.

لە قۆناخی هەشتی پاڵەوانێتییەکەشدا زڤێرێڤ بەرامبەر لۆید جۆرجی تێنسزانی ئەفریقای باشووری یاریدەکات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە