ڤیدیۆ؛ بایرن میونشن گەیشتە قۆناخی دووەمی جامی ئەڵمانیا

رووداو دیجیتاڵ

یانەی بایرن میونشن بردنەوەیەکی ئاسانی بەدەستهێنا و خۆی گەیاندە قۆناخی دووەمی جامی ئەڵمانیا.

هەرچەندە بەهۆی یارییە نێودەوڵەتییەکان بەشێکی زۆری یاریزانانی یانەکە ئامادەنەبوون، بەڵام بایرن بە پێکهاتەیەکی دیکەیەوە بەشداری لە یارییەکە کرد و بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا لە یانەی دورینی بردەوە.

لە گێمی یەکەمدا و لە خولەکی 24دا چوبۆ مۆتینگ گۆڵی یەکەمی بۆ یانە باڤارییەکە تۆمارکرد، دواتر تۆماس مولێر لە خولەکی 36دا گۆڵی دووەمیشی بۆ ئێف سی هۆڵیوود تۆمارکرد.

لە گێمی دووەمیشدا و لە خولەکی 75دا مۆتینگ گەڕایەوە و گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی یانەکەی تۆمارکرد و بایرن میونشنی گەیاندە قۆناخی دووەمی جامی ئەڵمانیا.