نیوکاسڵ یونایتد دەفرۆشرێت
رووداو - هەولێر
بە شێوەیەکی فەرمی خاوەندارێتی یانەی نیوکاسڵ رایگەیاند، دەیانەوێت یانەکەیان بفرۆشن.
کەمێک پێش ئێستا مایک ئاشلی خاوەنی یانەی نیوکاسڵ یونایتدی ئینگلیزی رایگەیاند، نیازی فرۆشتنی یانەکەی هەیە و هەرکەسێک دەیەوێت یانەکە بکڕێتەوە گفتووگۆکانی لەگەڵ دەستپێدەکات.
مایک ئاشلی دەڵێت: بۆ ئەوەی مێژوو و داهاتووی یانەکە پارێزراو بێت، دەمانەێت یانەکەمان بفرۆشین.
نیوکاسڵ یانەیەکی کۆنی ئینگلتەرایەو لە وەرزی رابردوودا بۆ خولی پلە یەکی ئینگلیزی ناسراو بە چامپیۆنزشیپ دابەزی و ئەمساڵیش گەڕاوەتەوە پرێمەرلیگ.