پۆل پۆگبا دڵخۆشی بڵاوده‌كاته‌وه‌


رووداو – هه‌ولێر

پۆل پۆگبا یاریزانی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی له‌‌ ئینستاگرامی خۆیدا ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و له‌ هۆڵێكدا به‌ ته‌نیا مه‌شق ده‌كات، له‌سه‌ر ڤیدیۆیه‌كه‌ش نووسیویه‌تی "به‌مزووانه‌".

میدیای بریتانیا ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن، پۆگبا له‌ واده‌ی راگه‌یاندراو، كه‌ 3 مانگ بوو، زووتر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ یاریگه‌كان، دوای ئه‌وه‌ی له‌ یاریی به‌رامبه‌ر بازل له‌ چامپیۆنزلیگ دووچاری پێكان بوو.

ڤیدیۆكه‌ی پۆگبا، هانده‌رانی مانچێسته‌ر یونایتد و خۆزێ مۆرینیۆی به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ریی یانه‌كه‌ی دڵخۆشكردووه‌ و مانچێسته‌ر به‌مزووانه‌ یه‌كێك له‌ یاریزانه‌ گرنگه‌كانی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كه‌ به‌ هۆی پێكانه‌وه‌ دابڕاوه‌.