ڤیدیۆ؛ یوسف ئەمین یەکەم گۆڵی خۆی لە سعودیە تۆمارکرد، بەڵام بە ئەنجامێکی گەورە دۆڕان

17 کاژێر له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
یوسف ئەمین
یوسف ئەمین
نیشانەکردن یوسف ئەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یوسف ئەمین، یاریزانی کوردی یانەی وەحدەی سعودی، یەکەم گۆڵی خۆی لە رکابەرییەکانی خولی سعودیەدا تۆمارکرد، بەڵام یانەکەی بە گۆڵێک بەرامبەر حەوت گۆڵ دۆڕا.
 
لە گەڕی سێیەمی خولی سعودیە یانەی ئیتیحاد میوانداریی یانەی وەحدەی کرد، دوای دوو خولەک یارییکردن، کەریم بنزیما گۆڵێکی سەرنجڕاکێشی تۆمارکرد و ئیتیحاد پێشکەوت.
 
لە خولەکی 12 حوسام عەوار گۆڵی دووەمی بۆ خاوەن یاریگە تۆمارکرد.
 
لە خولەکی 30 یوسف ئەمین، یاریزانی کوردی یانەی وەحدە ئەنجامەکەی کەمکردەوە و یەکەم گۆڵی خۆی بەدرێسی یانەکەوە تۆمارکرد.
 
پێشکۆتاییهاتنی نیوەی یەکەم، فابینیۆ بەلێدانی سەر گۆڵی سێیەمی بۆ ئیتیحاد تۆمارکرد.
 
لە سەرەتای نیوەی دووەمدا، بنزیما گۆڵی دووەمی خۆی و چوارەمی ئیتیحادی تۆمارکرد و درێژەی دایە کەرنەڤاڵی گۆڵکردن.
 
لە خولەکی 54 فەواز یامی بۆ جاری پێنجەم تۆڕی ئیتیحادی هەژاند.
 
ساڵح شەهری لە خولەکی 86 گۆڵی شەشەمی زەردپۆشەکانی تۆمارکرد، دوای ئەویش کەریم بنزیما بووە خاوەنی هاتریک و گۆڵی حەوتەمی یانەکەی تۆمارکرد.
 
ئیتیحاد یارییەکەی بە حەوت گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە و لە پلەی یەکەمی ریزبەندی خولەکەیە بە سێ بردنەوەی لەسەریەک و کۆکردنەوەی 9 خاڵ.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە