ڤیدیۆ؛ بۆکا جونیۆرز لەسەر دۆڕانەکانی بەردەوامە

16-09-2023
ئیحسان تاهیر
 بۆکا جونیۆرز
بۆکا جونیۆرز
نیشانەکردن بۆکا جونیۆرز
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

یانەی بۆکا جونیۆرز، لە جامی خولی ئەرجەنتین تووشی سێیەم دۆڕان بوو، دوای ئەوەی لە قۆناخی چوارەمی پاڵەوانێتییەکەدا بووە میوانی دیفێنسا خوستيكا و 0-1 پییدۆڕا.
 
تاکە گۆڵی یارییەکە لە خولەکی دووەمی زیادکراوی نیوەی یەکەمدا، لەلایەن نیکۆلاس فێرناندێزەوە تۆمارکرا.
 
لە نیوەی دووەمدا هەموو هەوڵەکانی بۆکا بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامی یارییەکە بێسوود بوون و بە دۆڕانی 3 خاڵی دیکە گەڕایەوە ماڵەوە.
 
بەم ئەنجامە ژمارەی خاڵەکانی دیفێنسا بوو بە 6 خاڵ و گەیشتە پلەی چوارەمی ریزبەندیی کۆمەڵەی دووەم، لەدوای هەریەک لە سارمێنتۆی سێیەم، رایسینگی دووەم و نیوێڵز ئۆڵد بۆیزی یەکەمەوە.
 
سەبارەت بە بۆکاش، تەنیا 3 خاڵی هەیە و پلەی 12ـی ریزبەندیی گرتووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە