ڤیدیۆ؛ مەهدی پۆرتۆی لە پێشەنگی خولی پۆرتوگالیدا هێشتەوە

رووداو دیجیتاڵ

 

لە یارییەکی پڕ لە توندوتیژی و پڕ لە کارتی زەرددا، یانەی پۆرتۆ سەرکەوتنێکی بەزەحمەتی بەدەستهێنا و لە پێشەنگی خولی نایابی پۆرتوگالیدا مایەوە.
 
پۆرتۆ لە گەڕی پێنجەمی خولی پۆرتوگالدا بووە میوانی ئیسترێلا ئامادۆرا و بە زەحمەت 1-0 لێیبردەوە.
 
دوای چەند هەوڵێک لە یانەی میوانەوە، مەهدی تارمی، هێرشبەری ئێرانی لە خولەکی 29 تاکە گۆڵی پۆرتۆ و یارییەکی تۆمارکرد.
 
لە نیوەی دووەمدا یانەی خاوەن یاریگە زۆر هەوڵیدا گۆڵی یەکسانبوون تۆمار بکات، بەڵام تاوەکو دوافیکەی ناوبژیوان ئەنجامەکە وەکخۆی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی پۆرتۆدا مایەوە و سێ خاڵی گرنگی لەگەڵ خۆیدا بردەوە.
 
یارییەکە و بەتایبەتیش لە نیوەی دووەمدا، تووندوتیژییەکی زۆری تێدا بەدیدەکرا، کە ناوبژیوان ناچاربوو 9 جار کارتی زەرد بە رووی یاریزانانی هەردوو یانەدا بەرزبکاتەوە. پێنج جار بۆ یاریزانانی پۆرتۆ و چوار جاریش بۆ یاریزانانی ئیسترێلا ئامادۆرا.
 
بەم ئەنجامە پۆرتۆ بە کۆکردنەوەی 13 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندیی گشتیدا مایەوە، لە کاتێکدا ئیسترێلا ئامادۆرا تەنیا 4 خاڵی هەیە و پلەی 13ـی ریزبەندیی گرتووە.