یۆرۆپالیگ دەستپێدەکات و ناپۆلی دەبێتە میوانی لێستەر سیتی

16-09-2021
سه‌فین ته‌ها @safintaha
نیشانەکردن ناپۆلی لێستەر سیتی یۆرۆپالیگ
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئەمشەو یارییەکانی خولی ئەوروپی ناسراوە بە یۆرۆپالیگ دەستپێدەکەن و گەڕی یەکەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی لێبەڕێوەدەچێت.

دوای گۆڕانکارییەکی گەورە لە خولەکە، وەشانێکی دیکەی یۆرۆپالیگ بەڕێدەکەوێ، گۆڕانکارییەکانیش گرنگترینیان کەمکردنەوەی ژمارەی یانەکانی قۆناخی کۆمەڵەکانە بۆ 32 یانە و بەسەر هەشت کۆمەڵەدا دابەشکراون هاوشێوەی چامپیۆنزلیگ.

لە بەهێزترین یاریی ئەمشەودا، یانەی لێستەر سیتیی ئینگلیزی میوانداریی یانەی ناپۆلیی ئیتاڵی دەکات، ئەم یارییە لە کاژێر 22:00 بەڕێوەدەچێت.

پێش ئەم یارییە یانەی ناپۆلی لە بردنەوەیەکی گرنگەوە هاتووە بۆ ئەم یارییە دوای ئەوەی شکستی بە یوڤێنتوس هێنا، بەڵام لێستەر سیتی بە یانەی مان سیتی دۆڕاوە لە خولی نێوخۆییدا.

ناپۆلی ئەم یارییە بەبێ ئامادەبوونی لۆرێنزۆ ئینسینیی کاپتنی دەکات، دوای ئەوەی لە یاریی رابردوودا تووشی پێکانبوو، ئەلێکس مێرێتی گۆڵپارێزیش پێکانی هەیە و ئامادەنییە، لۆبۆتکا ئازاری هەیە و دیێگۆ دێمێش یاری ناکات، پیۆتر جیلینسکی و درایس مێرتینسیش بەردەست نابن.

لە یانەی لێستەر سیتیش ڤێستێر گاردی بەرگریکەر هێشتا کێشەی توانای جەستەیی هەیە، لەوانەیە رۆجەرزی راهێنەر یاری بە جەیمس مادیسۆن نەکات، دوای ئەوەی هاندەران فیکەیان بۆلێدا چونکە 15 یارییە نە گۆڵ نە ئاسیستی نییە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە