سەرۆکی یانەی یوڤێنتۆس دەستگیردەکرێت

16-09-2017
رۆژان عەبدلرەحمان
نیشانەکردن ئانێلی-یوڤێنتۆس-ئیتاڵیا
A+ A-
رووداو-هەولێر

ئاندریا ئانێلی، سەرۆکی یانەی یوڤینتۆسی ئیتاڵی بەهۆی کاری نایاسایی و فرۆشتنی بلیت بە نایاسایی دەتگیردەکرێت.

 و بە گوێرەی هەواڵی ئی ئێس پی ئێنی ئەمریکی، ئانێلی بۆ ماوەی دوو ساڵ و نیو دەستگیردەکرێت بەهۆی ئەنجامدانی کاری نایاسایی. 


لە روونکردنەوەی پارێزەری سەرۆکی یانە ئیتاڵییەکەدا هاتووە" ئێستا کارکردنەکانمان بۆ تێپەڕبوون لەم بارودۆخە زۆر باش دەروات نازانم چی روودەدات بەڵام هیوادارم کەیسەکە لەبەرژەوەندی ئێمە کۆتاییپێبێت".

هەر بە گوێرەی هەمان سەرچاوە جگە لە ئانێلی، هەریەکە لە بەرپرسی فرۆشتنی بلیتەکانی یوڤی و  بەرپرسی ئاسایشی یانەکە و بەرپرسی  پێشووی دارایی یانەکەش دادگا داوای کردوون و چاوەڕێدەکرێت ئەوانیش ئەمری دەستگیرکردنیان بۆ دەربچێت.

ئاندریا ئانێلی لە ساڵی 2010 بووە سەرۆکی یانەی یوڤینتۆسی ئیتاڵی و جگە لەوەش ئەرکی سەرۆکی دەستەی یانەکانی ئەوروپای پێسپێردرا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە