ڤیدیۆ؛ ئەلکاراز گەیشتە قۆناخی سێی سینسیناتی

16-08-2023
ئیحسان تاهیر
کارلۆس ئەلکاراز
کارلۆس ئەلکاراز
نیشانەکردن کارلۆس ئەلکاراز
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کارلۆس ئەلکاراز، تێنسزانی ئیسپانی و خاوەنی پلەی یەکەمی ریزبەندیی باسترین تێنسزانانی جیهان، بە زەحمەت خۆی گەیاندە قۆناخی سێیەمی یارییەکانی سینسیناتی ماستەرز.
 
ئەلکاراز لە قۆناخی دووەمی پاڵەوانێتییەکەدا رووبەڕووی جۆردن تۆمپسۆنیی تێنسزانی ئوسترالی بووەوە و بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە یەک کۆمەڵە لێیبردەوە.
 
تینسانە ئیسپانییەکە زۆر بە زەحمەت کۆمەڵەی یەکەمی بە ئەنجامی حەوت پێنج بردەوە، بەر ەلوەی کۆمەڵەی دووەم بە ئەنجامی چوار شەس بدۆڕێت،
 
لە کۆمەڵەی سێیەمدا ئەلکاراز ئاستی راستەقینەی پێشکێش کرد و شەش سێ کۆمەڵەکە و یارییەکەی بردەوە، کە زیاتر لە سێ کاژێری خایاند.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە