ڤیدیۆ؛ مێندی گەڕایەوە بەردەم دادگا

رووداو دیجیتاڵ

دوێنێ دووشەممە لە دادگای چێستەر لە ئینگلتەرا دادگاییکردنی بنیامین مێندی بەرگریکاری یانەی مانچێستەر سیتی دەستیپێکردەوە، کە تۆمەتەکەی ئەو یاریزانە فەرەنسییە بە ئەهریمەن وەسفکراوە.
 
مێندی رووبەڕووی هەشت تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی و یەک تۆمەتی هەوڵدان بۆ دەستدرێژیکردنە سەر و یەک تۆمەتی گێچەڵی سێکسی دەکرێتەوە.
 
ئەو یاریزانە نێودەوڵەتییە فەرەنسییە تۆمەتبارە بە دەستدرێژیکردنە سەر 5 ژن لە نێوان مانگی تشرینی یەکەمی 2018 تاوەکو ئابی 2021.
 
سەرەڕای هەموو ئەو تۆمەتانە، مێندی هەموویان رەتدەکاتەوە و سوورە لەسەر ئەوەی کە ئەو تاوانانەی نەکردووە.
 
مێندی لە ساڵی 2017 لە یانەی مۆناکۆی فەرەنسییەوە پەیوەندی بە مانچێستەر سیتییەوە کرد و سێ جار لەگەڵیدا نازناوی پرێمەرلیگی بردەوە و دووجاریش جامی یەکێتی ئینگلتەرای کروو
 
لە بەرامبەردا، لویس ساها، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی مانچءێستەر یونایتدی ئینگلیزیش هاوبەشی مێندی لەو تاوانانەدا، ەووبەڕووی دوو تۆمەتی نوێ دەبێتەوە یەکێکیان دەستدرێژی سێکسییەوە و یەکێکیان گێچەڵی سێکسی، بەمەش ژمارەی ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ساها، کە پەیوەندییان بە سێکسەوە هەیە گەیشتە 6 تۆمەت.