مان سیتی گرێبەستێکی دیکەی راگەیاند

16-08-2022
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن سێرخیۆ گۆمێز
A+ A-
 

رووداو دیجیتاڵ

یانەی مانچێستەر سیتی بەفەرمی گواستنەوەی سێرخیۆ گۆمێز، یاریزانی لاوی ئیسپانی و یانەی ئاندەرلێختی بەلجیکیی بۆ یانەکەی راگەیاند.
 
مان سیتی لەسەر ماڵپەری فەرمی خۆی گواستنەوەی یاریزانەکەی راگەیاند و گۆمێزی 21 ساڵ، درێسی ژمارە 21ـی لە یانەکە وەرگرت.
 
بەپێی راگەیێنراوی پاڵەوانی پرێمەرلیگ، گرێبەستی یاریزانە ئیسپانییەکە بۆ چوار ساڵ دەبێت، تیکسیکی بێگرستاین، بەڕێوەبەری وەرزشیی یانە ئینگلیزییەکە خۆشحاڵی خۆی بە گواستنەوەی یاریزانەکە پێشاندا و گوتی " گۆمێز بەهرەمەندێکی بەتوانایە و دڵخۆشین توانیمان گرێبەستەکەی تەواوبکەین."
 
یاریزانە ئیسپانییەکە وەرزی رابردوو لە یانەی ئاندەرلێخت لەژێر سەرپەرشتی ڤینسێنت کۆمپانی، کاپتنی پێشووی مان سیتی یارییدەکرد و بەشداریی لە 49 یاریی یانەکەیدا کرد و بووە باشترین یاریزانی وەرز لە یانە بەلجیکییەکەدا.
 
گۆمێز خەڵکی بارسێلۆنایە و دەرچووی ئەکادیمیای لاماسیایە، سەرەتا وەک هێرشبەر یارییدەکرد، بەڵام دواتر بووە بەرگریکاری باڵی چەپ.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە