میلان سوپەر بۆند بۆ ئارتورۆ ڤیدال دەنێرێت

16-08-2017
سه‌فین ته‌ها @safintaha
نیشانەکردن گواستنەوە
A+ A-

رووداو-هەولێر 

یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی بەنیازە پێش داخستنی دەرگای گواستنەوەی یاریزانان ئارتورۆ ڤیدالی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بگوازێتەوە بۆ ریزەکانی.

تیڤی ئێن کە تەلڤزیۆنێکی چیلییە لە هەواڵێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە کە یانەی میلان سوپەر بۆند، واتا گرێبەستێکی مەزن و پڕ بەها پێشکەشی یاریزانەکە دەکات و مووچەکەشی دەکاتە دوو هیندەی مووچەی ئێستای.

دوای ئەوەی لەم هاوینەدا زیاتر لە 10 گریبەستی کرد و کۆمەڵێک یاریزانی لاوی گواستەوە، میلان ئێستا بەنیازە ڤیدال بخاتە تەنیشت فرانک کیسێ، لوکاس و بیلیا و چالاهانۆگلۆ لە هیڵی ناوەڕاست، پێشبینی دەکرێت 65 تا 70 ملیۆن یۆرۆ بەو یاریزانە بدات و مووچەی ساڵانەشی لە 7.7 ملیۆن یۆرۆوە بکاتە 15 ملیۆن یۆرۆ لە ساڵێکدا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە