لەوانەیە زینەدین زیدان سزا بدرێت

16-08-2017
سه‌نگه‌ر ستار
نیشانەکردن بەهۆی کارتە سوورەکەی رۆناڵدۆوەیە
A+ A-

رووداو – هەولێر 

لێژنەی ناوبژیوانانی ئیسپانیا لێکۆڵینەوە لە لێدوانی زینەدین زیدانی راهێنەری ریال مەدرید دەکەن و لەوانە دووچاری سزای بکەنەوە.

دوای دەرکردنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە کارتی سوور لە لایەن ناوبژیوانی یاریی چوونی سوپەری جامی ئیسپانیا کە لەنێوان بارسیڵۆنا و ریال مەدرید بەڕێوەچوو، زینەدین زیدانی راهێنەری ریال مەدرید لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رەخنەی لە ناوبژیوان کرد و رایگەیاند، دەرکردنەکەی رۆناڵدۆ بەزاندنی هێڵ بوو لەلایەن ناوبژیوانەوە.

لێدوانەکەی زیدان وەک سوکایەتی و هێرشکردن لەلایەن لێژنەی ناوبژیوانانی ئیسپانیا لێکدرایەوەو بڕیاریاندا پەراوێکی لێکۆڵینەوە بۆ لێدوانەکەی زیزۆ بکەنەوە.

رۆژنامەی مارکای نزیک لە یانەی ریال مەدرید ئاشکرایکرد، لەوانەیە زیدان بە پێبژاردنی برێک پارە سزابدرێت، وەک ئەوەی بەسەر مۆرینیۆی راهێنەری پێشووی ریال مەدرید و پیکێی یاریزانی بارسێلۆنادا سەپێندرا بەهۆی لێدوانە رۆژنامەڤانییەکانیانەوە لە رەخنەگرتن بە ناوبژیوانانی یارییەکان.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە