کۆتینیۆ هۆشداری تووند دەداتە کارگێڕی یانەی لیڤەرپوول


رووداو – هەولێر

فلیپ کۆتینیۆی بەرازیلی و یاریزانی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی لە نووسراوێکدا بۆ کارگێڕی یانەکەی هۆشداری پێداون کە رێگری چوونی بۆ یانەی بارسێلۆنای لێنەکەن، بەپێچەوانەوە دووچاری شۆکیان دەکات.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی نامەکەی کۆتینیۆی بڵاوکردووەتەوە کە کە بۆ کارگێڕی لیڤەرپولی ناردووە، تێیدا کۆتینیۆ داوا لە یانەکەی دەکات رێگەی بدەن رووبکاتە بارسێلۆنا و ئاسانکاری بۆبکەن، کۆتینیۆ نووسیویەتی نامەوێ چیتر درێسی لیڤەرپوول بپۆشم و یاریی بۆ بکەم.

کۆتینیۆ لە کۆتایی نامەکەی نووسیویەتی" ئەگەر رێگریم لێبکەن و شکستبێنم لە پەیوەندی کردن بە بارسێلۆنا، ئەوا بە درێژایی ئەم وەرزە تەنیا لەسەر پەیژەکان سەیری یارییەکانی لیڤەرپوول دەکەم ئەمیش ئەگەر کاتم هەبێت.