سینسیناتی درێژه‌ى هه‌یه‌




ركابه‌رییه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تیی تێنسی سینسیناتی له‌ ئه‌مه‌ریكا درێژه‌ی هه‌یه‌ و هه‌ریه‌كه‌ لە سیرینا ویلیامز و سیمۆنا هێلب گه‌یشتنه‌ قۆناخی هه‌شته‌م.

ركابه‌رییه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تیی ماسته‌رزی سینسیناتی له‌ ویلایه‌تی ئۆهایۆ له‌ ئه‌مه‌ریكا درێژه‌ی هه‌یه‌ و سیرینا ویلیامزی خاوه‌ن پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی باشترین كچه‌ یاریزانه‌كانی جیهان، گه‌یشته‌ قۆناخی هه‌شته‌م، دوای سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ركابه‌ره‌كه‌ی، كچه‌یاریزانی ئیتاڵی فلاڤیا بینیتا به‌ ئه‌نجامی 2-0 كۆمه‌ڵه‌.
ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان بۆ سیرینا 6-2، 6-2 بوو.

سیرینا هه‌نگاوێكی دیكه‌ له‌ بردنه‌وه‌ی نازناوی پاڵه‌وانیه‌تیی سینسیناتی نزیكبووه‌وه‌، كه‌ سه‌ره‌ڕای بردنه‌وه‌ی ده‌یان نازناوی جۆراوجۆر، به‌ڵام تا ئێستا نه‌یتوانیوه‌ نازناوی سینسیناتی به‌ده‌ست بهێنێت.

له‌ یارییه‌كی دیكه‌ و له‌ هه‌مان قۆناخدا، سیمۆنا هێلب كچه‌یاریزانی رۆمانی گه‌یشته‌ قۆناخی هه‌شته‌م، دوای سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر لوسی ساڤارۆڤای یاریزانی چیكی به‌ ئه‌نجامی 2-0 كۆمه‌ڵه‌.
ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانیش 6-4 و 7-5 بوو.