ڤیدیۆ؛ ریڤەرپلەیت بووە پاڵەوانی خولی ئەرجەنتین

16-07-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
ریڤەرپلەیت
ریڤەرپلەیت
نیشانەکردن ریڤەرپلەیت
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یاریگەی مونومێنتالە، ریڤەرپلەیت پێویستیی بە یەک خاڵە بۆ بردنەوەی نازناوی خولی ئەرجەنتین، هەزاران هاندەران بۆ ئاهەنگگێڕان ئامادەن و میوانەکەشیان ئیستودیانتێسە.
 
تەنیا یەک خولەک دوای دەستپێکردنی یارییەکە، لوکاس بێلتران گۆڵی پێشکەوتنی بۆ ریڤەر تۆمارکرد و هەر زوو هاندەرانی دڵخۆشکرد.
 
لە خولەکی 18 نیکۆلاس دێ لاکرۆز بەلێدانێکی بەهێز بۆ جاری دووەم تۆڕی گۆڵی یانەی میوانی هەژاند و ریڤەرپلەیتی زیاتر لە نازناوەکە نزیککردەوە.
 
هەر لە نیوەی یەکەمدا لێدانێکی سزا بۆ ریڤەرپلەیت هەژمارکرا، ئیزیکێل بارکۆ، سەرکەوتووانە لێدانەکەی جێبەجێکرد، گۆڵی سێیەمی ریڤەرپلەیتی تۆمارکرد و مارتن دیمیکێلێسی راهێنەر بە ئارامییەوە گەڕایەوە ژووری جل گۆڕین.
 
لە خولەکی 67 ماورۆ مێندێز، گۆڵێکی بۆ ئێستودیانتێس تۆمارکرد و ئەنجامەکەی کەمکردەوە، بەڵام هیچی لە بارودۆخەکە نەگۆڕی، ریڤەرپلەیت بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک نازناوەکەی بردەوە، بووە پاڵەوانی خولی ئەرجەنتین.
 
فیکەی کۆتایی یارییەکە لێدرا، یاریگەی مونومێنتال پڕبوو لە ئاهەنگ، فرمێسک و پێکەنین ئاوێتەی یەکدی بوون.
 
هەزاران هاندەری ریڤەر بەیەکەوە ئاهەنگیان گێڕا، یاریی ئاگرینیان بەرزکردەوە و یانەکە بۆ جاری 38ـەم لە مێژوویدا نازناوی خولی تۆپی پێی ئەرجەنتینی بەدەستهێنا و جیاوازییەکەی لەگەڵ بوکا جونیۆرزی نزیکترین رکابەری کردە 3 نازناو.








 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە