بارسێلۆنا گریزمان بە جواو فلیکس دەگۆڕێتەوە

راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی ئیسپانیا ئەمڕۆ پەرەسەندنێکی نوێیان سەبارەت بە ئەگەری گەڕانەوەی گریزمان بۆ ئاتلێتیکۆ مەدرید ئاشکرا کرد

لەم چەند رۆژەی دواییدا، بارسێلۆنا و ئاتلێتیکۆ مەدرید سەرقاڵی دانوستاندنن بۆ ئاڵوگۆڕپێکردنی چەند یاریزانێک و دەیانەێ ئاڵوگۆڕەکە لەنێوان ساوڵ نیگوێز و گریزماندا بێت، بەڵام بارسێلۆنا داواکارییەکی دیکەی هەیە". 

راپۆرتەکە باس لەوە دەکات: "بارسێلۆنا پێشنیازی کردووە ئاڵوگۆڕپێکردنەکە لەنێوان جواو فلیکس و "گریزمان"دا بێت، بەڵام ئاتلێتیکۆ ئەو داواکارییەی رەتکردووەتەوە، سەرباری ئەوەی ئەستێرە پۆرتوگالییەکە لە دوو وەرزی رابردوودا نەیتوانیوە تواناکانی خۆی بسەلمێنێت".

رۆژنامەکە روونیشیکردووەتەوە: "جواو فلیکس گرانتیرین گرێبەستە لە مێژووی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید، بۆیە بەرپرسانی ئاتلێتیکۆ پێیانوایە جواو فلیکس نوێنەرایەتیی داهاتووی یانەکەیان دەکات، بۆیە بە داواکەی بارسێلۆنا رازیی نەبوون، بەڵام هێشتا دەرگای گفتوگۆی نێوان هەردوو یانە ئیسپانییەکە بەکراوەی هێڵراوەتەوە".