ئێڤەرتۆن دەیەوێت واڵکۆت لە دۆزەخی ئارسیناڵ رزگاربکات


رووداو-هەولێر
یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگلیزی دەیەوێت تیۆ واڵکۆتی یاریزانی یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی بگوازێتەوە ریزی یانەکەی.

بە گوێرەی هەواڵی سەندەی پیوپڵی بەریتانی، یانەی ئێڤەرتۆن دەیەوێت بە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ واڵکۆتی ئەستێرەی یانەی ئارسیناڵ ئەم وەرزە لە پێکهاتەکەیدا ببینێت.

رۆناڵد کۆیمانی راهێنەری یانەی ئیڤەرتۆن دەیەوێت ئەستێرە ئینگلیزییەکە لە یانەکەیدا بەزووترین کات ببینێت.

تیۆ واڵکۆت 28 ساڵ لە ساڵی 2006 وە لە ریزی یانەی ئارسیناڵ یاری دەکات و تاوەکو ئێستا بەشداری 260 یاری کردووە و 65 گۆڵی تۆمار کردووە.