ئه‌ستێره‌كه‌ی كۆلۆمبیا بۆ ماڵه‌وه
رووداو ـ هه‌ولێر
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كۆلۆمبیا، رایگه‌یاند لویس مۆریێلی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌كه‌یان ناتوانێت به‌شداری له هیچ یارییه‌كی دیكه‌ی كۆپا ئهمێریكادا بكات.
له یاری كۆلۆمبیا و ئه‌رجه‌نتین، كه به ئه‌نجامی 2 گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی كۆلۆمبیا كۆتاییهات، له خوله‌كی 13دا مۆریێل به‌هۆی پێكرانهوه یاریگه‌ی جێهێشت.
ماڵپه‌ڕی تو تو مێركاتۆ وێپ، رایگه‌یاند رامۆن خیسۆرۆنی سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كۆلۆمبیا، دووپاتیكردووه‌ته‌وه كه پێكانه‌كه‌ی مۆریێل مه‌ترسیداره و ناتوانێت به‌شداری له هیچ یارییه‌كی دیكه‌ی كۆپا ئهمێریكادا بكات.
به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، پێشبینی ده‌كرێت ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی هێرشبه‌ری كۆلۆمبی به‌لای كه‌مه‌وه 2 مانگ بێت.