ناسر خلێفی: کێ لە پاریس دەڕوات با بڕوات

رووداو - هەولێر

ناسر خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان لەسەر دەنگی رۆیشتنی یاریزانەکانی هاتە دەنگ.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ گۆڤاری فرانس فووتبۆڵ ناسر گوتی، هەر کەسێک هەر یاریزانێک لە پاریس سانجێرمان دڵخۆشنییە دەتوانێت بڕوات و دەرگای یانەکەمان بە روویدا کراوەیە.

ئەم لێدوانەی خلێفی لە دوای ئەوە دێت، دەنگۆی رۆیشتنی نەیمار و ئێمباپێی ئەستێرەی یانەکە بڵاوبووەتەوە، رۆژنامەکان دەڵێن ئەمساڵ ریال مەدرید نەیمار یان ئێمباپێ دەگوازێتەوە یانەکەی.

خلێفی دەڵێت، دەبێت یاریزانەکان هەست بە بەرپرسیارییەتی بکەن، ئێستا کاتەکان جیاوازترە و وەکو پێشووتر نییە.

ناسر بە راشکاوانە گوتی، یانەکەمان دەستبەرداری ئەو یاریزانانە دەبێت کە لەگەڵ سیاسەتی پاریس سانجێرمان ناگونجێن.