ئامارە خراپەکانی مێسی دوای لەدەستدانی لێدانی سزا
رووداو - هەولێر
لیۆنێل مێسی لەیەکەم یاریی جامی جیهانی 2018ـی رووسیا لێدانێکی سزای لەدەستدا و هەڵبژاردەکەی لە یەکەم یارییدا دوو خاڵی لەدەستدا.
ئەرجەنتین لە یارییەکەدا لەگەڵ ئایسلەندا بە گۆڵێک یەکسانبوو و مێسی بەلەدەستدانی ئەو لێدانە سزایە چەند ئامارێکی خراپی تۆمارکرد.
ئامارەکانی مێسی دوای یارییەکە
دوای 500 رۆژ ئەرجەنتین گۆڵێکی تۆمارکرد بەبێ ئەوەی مێسی بەشداری لە گۆڵەکەدا بکات
لیۆنێل مێسی بووە یەکەم یاریزان لە مۆندیالی 2018ـدا لێدانی سزا لەدەستبدات
لیۆنێل مێسی لە دوایین 7 لێدانی سزادا لەگەڵ یانە و هەڵبژاردەکەی 4 لێدانی لەدەستداوە
مێسی لەگەڵ ئەرجەنتین 3 لێدانی سزای لە کاروانی خۆیدا لەدەستداوە، لە 2012 بەرامبەر ئەڵمانیا، لە 2014 بەرامبەر بەرازیل، لە 2018 بەرامبەر ئایسلەندا
دوایین دوو لێدانی سزای کە لە جامی جیهانیدا بۆ ئەرجەنتین گیراوە گۆڵ نەکراوە، ئۆرتیگا لە مۆندیالی 2002 بەرامبەر سوێد و مێسی بەرامبەر ئایسلەندا لە 2018