براڤۆ ده‌رناكه‌وێت


رووداو -سلێمانى 

به‌ هۆى پێكانه‌وه‌ى كلاودیۆ براڤۆى گۆڵپارێزى هه‌ڵبژارده‌ى چیلى و یانه‌ى مانچێسته‌ر سێتى ئێنگلیزى له‌ یه‌كه‌م یارى هه‌ڵبژارده‌كه‌ى له‌ جامى كیشوه‌ره‌كان به‌شدارى ناكات .

به‌ پێى راگه‌یه‌ندراوێكى فه‌رمى فیدراسیۆنى تۆپى پێى چیلى ، براڤۆ له‌ مه‌شقه‌كانى هه‌ڵبژارده‌كه‌ تووشى پێكان هاتووه‌و له‌ یاریى یه‌كه‌مى چیلى به‌رامبه‌ر كامیرۆنى پاڵه‌وانى ئه‌فریقیا رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ به‌شدارى ناكات .

بریاره‌ سبه‌ى شه‌ممه‌ له‌ وڵاتى رووسیا پاڵه‌وانێتى جامى كیشوه‌ره‌كان ده‌ستپێبكات و یارییه‌كانیش تاوه‌كو 2ـى مانگى داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت .