رووداو -سلێمانى
به هۆى پێكانهوهى كلاودیۆ براڤۆى گۆڵپارێزى هه‌ڵبژارده‌ى چیلى و یانه‌ى مانچێسته‌ر سێتى ئێنگلیزى له یه‌كه‌م یارى هه‌ڵبژارده‌كه‌ى له جامى كیشوه‌ره‌كان به‌شدارى ناكات .
به پێى راگه‌یه‌ندراوێكى فه‌رمى فیدراسیۆنى تۆپى پێى چیلى ، براڤۆ له مه‌شقه‌كانى هه‌ڵبژارده‌كه تووشى پێكان هاتووه‌و له یاریى یه‌كه‌مى چیلى به‌رامبه‌ر كامیرۆنى پاڵه‌وانى ئه‌فریقیا رۆژى یه‌كشه‌ممه به‌شدارى ناكات .
بریاره سبه‌ى شه‌ممه له وڵاتى رووسیا پاڵه‌وانێتى جامى كیشوه‌ره‌كان ده‌ستپێبكات و یارییه‌كانیش تاوه‌كو 2ـى مانگى داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت .
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ