هاندەرانی ئینگلتەرا پشێویان لە شاری لیل نایەوە



دوای دۆرانی هەڵبژاردەی رووسیا و بە هەڵبژاردەی سلۆڤاکیا، زیاتر لە 200 هاندەرانی ئینگلتەرا لە شاری لیل کێشە و ئاژاوەیان نایەوەو رووبەڕووی هاندەرانی وێڵزبوونەوەو کە دوایاریی هەڵبژاردەی رووسیا بەرامبەر ئەوان دەبێت، پۆلیسی شارەکە هەوڵیدا بارودۆخەکە ئارام بکاتەوە، بەڵام هاندەرانی ئینگلتەرا رووبەڕووی پۆلیسیش بوونەوەو لە ئەنجامدا چەندین هاندەر برینداربوون و گەیێنرانە نەخۆشخانە و برینی 16 کەسیش سەختە.

پۆلیس ئاوی گەرم و گازی فرمێسک رێژو چەندین هۆکاری دیکەی بەکارهێنا تاوەکو بارودۆخەکە ئارام بکاتەوە.

هێشتا بارودۆخ ئارام نەبوو کۆمەڵێک هاندەری ئینگلیزی کە بە شەمەندەفەر لە لەندەنەوە گەیشتنە شاری لیل و کۆمەڵێک لەو هاندەرانە سەرخۆش بوون و  لە نیوەشەودا هێرشیان کردە سەر هاندەرانی فەرەنسا کە ئاهەنگیان دەگێڕا بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردەکەیان بۆ قۆناخی شازدەی یۆرۆ لە نزیک وێستگەکانی شەمەندەفەر، بەڵام پۆلیس زوو فریا کەوت و بارودۆخەکەی ئارام کردەوە.

ماوەی چەند رۆژێکە هاندەرانی ئینگلتەرا کێشە و ئاژاوە لە شارەکانی لیل و مارسیلیا و لانس دەنێنەوەو پۆلیس بەو هۆیەوە نزیکەی 200 کەسی دەستگیرکردووەو هەروەها چەندین هاندەریشی دیپۆرتی وڵاتەکەیانی کردووەتەوەو هەروەها فرۆشتنی مەی لە سەنتەری ئەو سێ شارەی قەدەخەکردووەو سەرەڕای بڵاوکردنەوەی هێزێکی زۆری پۆلیس لە سەنتەری ئەو شارانە بۆ ئەوەی بارودۆخی ئەو شارانە بە ئارامی بمێنەوە.