بوومەلەرزەیەک گاڵاتەسەرای هەژاند


رووداو – هەولێر

لەسەر داوای فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا 18 یاریزانی یانەی گاڵاتەسەرای بەرێکران، بەهۆی زۆری ژمارەی یاریزانەکانی یانەکە کە ژمارەیان 46 یاریزانە.

پاڵەوانی تورکیا ئێستا خۆی بۆ وەرزی نوێ ئامادەدەکات، و هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی یاریزانی نوێ دەستپێکردووە، هەروەها گرێبەستی هامازا هامازە ئوڵۆ گرێبەستەکەی بۆ سێ وەرزی دیکە درێژکرایەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەو یاریزانانەی بەشێوەی خواستن لە یانەکانی دیکەبوون و گەڕانەوە گاڵاتەسەرای ژمارەی یاریزانەکانی یانەکە بووە 46 یاریزان و بەناچارییەوە ژمارەکە بە دەرکردنی 18 یاریزان کرایە 28 یاریزان.

گاڵاتەسەرای بێرلیم دیزامێلی کە لەیانەی ناپۆلی ئیتاڵی گەڕاندووەتەوە خستووەتە نێو ئەو یاریزانانەدا کە دەستبەرداریان دەبێت و ئەمەش چەند ناوێکی دیکەی یاریزانە بەڕێکراوەکانی گاڵاتەسەراین.

ئایدن یڵماز
بێرلیم دیزامێلی
ئوموت گۆندۆگان
لۆکاس ئونتیڤێرۆ
ئوژان کایار
بیرهان ڤاتانسێڤەر
بەرک ئیسمایل 
ئیمرێ جان