ڤیدیۆ؛ ئینتەرمەیامی لەسەر ئەوە راهاتووە بەبێ مێسی نەباتەوە

رووداو دیجیتاڵ

زنجیرەی بردنەوەکانی یانەی ئینتەرمەیامی لە خولی نایابی ئەمریکیدا، کە 5 یاری بوو لەسەریەک وەستا، کاتێک لە گەڕی 13ـی خولەکەدا بووە میوانی ئۆرلاندۆ سیتی و بە ئەنجامی 0-0 لەگەڵیدا یەکسان بوو.
 
ئینتەرمەیامی لەم یارییەدا بەبێ ئەستێرە و کاپتنەکەی، لیۆنێل مێسی یاریکرد، دوای ئەوەی لە یاریی پێشوودا تووشی پێکان بوو. کە هەر کاتێک مێسی یاری نەکات یانەکە ناتوانێت ئەنجامێکی باش بەدەستبهێنێت.
 
لویس سوارێز لە خولەکی سێیەمدا لەگەڵ گۆڵپارێزی ئۆرلاندۆ بە تەنیا مایەوە، بەڵام نەیتوانی گۆڵ بکات و گۆڵپارێزی تیپی بەرامبەر رێگری لە تۆپەکە کرد بچێتە نێو تۆڕی گۆڵەکەی.
 
هەردوو تیپ زۆر هەوڵیاندا تۆڕی یەکدی بهەژێنن، بەڵام تاوەکو دوافیکەی ناوبژیوان، هیچ کامێکیان سەرکەوتوو نەبوو لە هەوڵەکانیدا و یارییەکە بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.
 
ئینتەرمیامی لە دوای ساڵی 2019ـەوە هەوڵی ئەوە دەدات ببێتە سێیەم تیپ کە 6 سەرکەوتنی لەسەریەک لەم پاڵەوانێتییەدا بەدەستبهێنێت، بەڵام لە هەمان یاریگەدا وەستا کە پێشتر هیچ یارییەکی تێدا نەبردووەتەوە.
 
ئینتەرمەیامی دوای 14 یاری هەر لە پێشەنگی کۆمەڵەی رۆژهەڵات مایەوە و خاڵێک لەپێش سینسیناتیەوەیە کە یارییەک کەمتری ئەنجامداوە.
 
لە کاتێکدا ئۆرلاندۆ سیتی بە کۆکردنەوەی 13 خاڵ لە پلەی 11ـی ریزبەندییەکەدایە.