بەرپرسێکی دیکەی بارسێلۆنا بڕیاری رۆیشتنی دا

16-05-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن جۆردی کرۆیف
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، لە کۆتایی ئەم وەرزەدا سکرتێری یانەکە واز لە کارەکەی دەهێنێت.
 
بارسێلۆنا لە راگەیێنراوێکی فەرمیدا دەڵێت "سکرتێری هونەریی یانەی بارسیلۆنا جۆردی کرۆیف، گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکە نوێ ناکاتەوە بەهۆی ئەوەی کە دەیەوێت هەوڵەکانی لە پرۆژەیەکی نوێدا بەکاربهێنێت."
 
بەپێی راگەیێنراوی یانەی بارسێلۆنا، ئەم بڕیارەی جۆردی کرۆیف، دوای کۆبوونەوەیەکی دوور و درێژی خوان لاپۆرتا و کرۆیف هات، کاتێک سکرتێری هونەریی یانەکە بڕیارییدا دوای دوو ساڵ کارکردن لەگەڵ یانەکە ئاڵنگارییەکی نوێ تاقیبکاتەوە و واز لە کارەکەی بهێنێت.
 
جۆردی لە هاوکاریکردنی یانەکە بۆ دانانی پڕۆژەی نوێی بارسێلۆنا و گواستنەوەی یاریزانە نوێیەکان لە گواستنەوەی هاوینی داهاتوودا.
 
خوان لاپۆرتا، بەناوی یانەکەوە سوپاسی جۆردی کرۆیف دەکات بۆ ئەو ماوەیەی لەگەڵ یانەکە کاریکردووە.
 
بەپێی میدیای ئیسپانیا، دیکۆ، یاریزانی پێشووی پۆرتوگال و بارسێلۆنا بەربژێری سەرەکییە بۆ ئەوەی پۆستی سکرتێری هونەریی یانەکە وەربگرێت.
 
بڕیاری جۆردی کرۆیف بۆ رۆیشتن لە بارسێلۆنا لەکاتێکدایە، پێشتر ماتیۆ ئەلیمانی، بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەکەش بڕیارییدابوو لە یانەکە بڕوات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە