ئایندهۆڤن گەیشتە چامپیۆنزلیگ

16-05-2019
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن خولی هۆڵەندا
A+ A-

رووداو - هەولێر

یانەی ئایندهۆڤن دوایین یاری خۆی لە خولی هۆڵەندا بە بردنەوە کۆتاییپێهێنا و بلیتێکی چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو وەرگرت.

لە یارییەکەدا ئایندهۆڤن پێشوازی لە هێراکلێس ئالمێلۆ کرد.

هەر لەگەڵ دەستپێک و لە یەکەم خولەکدا ئانیدهۆڤن گۆڵێکی لێکرا، بەڵام هەر لەم گێمەدا و لە خولەکی 32 فاوت دروست ئەنجامەکەی بۆ پی ئێس ڤی راستکردەوە.

لە گێمی دووەمدا و لە خولەکی 48دا نیک ڤێرگریڤەر گۆڵی دووەمی بۆ ئایندهۆڤن تۆمارکرد، خولەکێک پێشکۆتاییهاتنی یارییەکەش دونیایل مالین گۆڵی سێیەم و کۆتایی بۆ یانەکەی تۆمارکرد و ئایندهۆڤن یارییەکەی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك بردەوە.

بەم بردنەوەیە ئایندهۆڤن لە پلەی دووەمی خولی هۆڵەندا مایەوە و راستەوخۆ گەیشتە یارییەکانی وەرزی داهاتووی چامپیۆنزلیگ.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە