رووداو – هه‌ولێر
فیدراسیۆنی تۆپی پێی فه‌ره‌نسا بیر له‌وه ده‌كاته‌وه زه‌ینه‌دین زیدانی راهێنه‌ری ریال مه‌درید بكاته راهێنه‌ری داهاتووی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی.
فیدراسیۆنی فه‌ره‌نسا گرێبه‌ستی دیدیێ دیشامپی راهێنه‌ری ئێستای هه‌ڵبژارده‌ی كه‌ڵه‌شێره‌كانی تاوه‌كو 2020 نوێكردووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گومان له به‌رده‌وامیی ئه‌و راهێنه‌ره له پۆسته‌كه‌یدا هه‌یه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی "ئیل كۆنفیدنسیال"ـی ئیسپانی، فیدراسیۆنی فه‌ره‌نسا به شێوه‌یه‌كی كرده‌یی په‌یوه‌ندی به زیدان كردووه و باسی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كردووه له داهاتوودا ببێته راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا.
زیدان، كه دوو وه‌رزه راهێنه‌ری ریال مه‌دریده، ده‌ستكه‌وت و ئه‌نجامی گه‌وره و زۆری بۆ یانه‌كه به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام ئه‌م وه‌رزه ته‌نیا گه‌یشتووه‌ته یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ و 26ی ئه‌م مانگه له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه یاریی ده‌كه‌ن، به بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌ش، زیدان وه‌رزی ئه‌مساڵی له ده‌ستبه‌تاڵی رزگار ده‌كات.
بردنەوەی مۆندیالی 1998 لەگەڵ فەرەنسا
زیدان وه‌كو ئه‌فسانه‌یه‌ك له تۆپی پێی فه‌ره‌نسادا سه‌یرده‌كرێت، دوای ئه‌وه‌ی وه‌كو یاریزان توانی له 1998 مۆندیال بباته‌وه و له 2000ـیشدا جامی یۆرۆی برده‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له 2006ـیشدا تیپه‌كه‌ی گه‌یانده یاریی كۆتایی مۆندیال.
زیدان وه‌كو راهێنه‌ریش له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید، 8 نازناوی به‌ده‌ستهێناوه، كه گرنگترینیان 2 نازناوی له‌سه‌ریه‌كی چامپیۆنزلیگه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ