ئارارات بەشداریی یارییەکانی قۆناخی کۆتایی خولی بالەی یانە نایابەکانی عێراق دەکات

16-05-2017
محەممەد کارێزی
محەممەد کارێزی
یانەی ئارارات
یانەی ئارارات
نیشانەکردن یانەی ئارارات
A+ A-

یانەی ئارارات بەشداریی یارییەکانی قۆناخی کۆتایی خولی بالەی یانە نایابەکانی عێراق دەکات و ئێستا لە ژێر سەرپەرشتی راهێنەرێکی بە ئەزموونی ئێرانی، مەشق و ئامادەکاری دەکات، بۆ ئەوەی بتوانێت ئەنجامی باش بەدست بهێنێت، کە رکابەرییەکان مانگی داهاتوو دەستپێدەکات.

یانەی ئارارات بەشداریی یارییەکانی قۆناخی کۆتایی خولی بالەی یانە نایابەکانی عێراق دەکات.

کێبرکێکە مانگی حوزەیرانی داهاتوو بە بەشداریی شەش یانە لە شاری نەجەف بەڕێوەدەچێت، هەر بۆیە ئارارات لە ناو ئامادەکارییەکی چڕدایە و گرێبەستی لەگەڵ محەمەد حوسێنی راهێنەری بە ئەزموونی ئێرانی واژوو کردووە.

-محەمەد حوسین/راهێنەری یانەی ئارارات  : هاتووم بۆ ئێرە بۆ ئەوەی بتوانم هاوکارییان بکەم و ئارارات سەربخەم، من لە ئێران راهێنەری تیپێکم کە باشترین تیپی وڵاتەکەم و یەکێک  لە تیپە بەهێزەکانی دنیایە. ئامانجی من ئەوە نییە کە هاتبم کارێک بکەم، بەڵکو ئاواتی من ئەوەیە ئەم یانەیە سەربکەوێت بۆ ریزی یانە نایابەکانی عێراق و تیپێکی بەهێزی لێ دروست بێت.

یاریزانانی تیپەکەی پیرمام هیوایان بڕینی یەکێک لە بلیتەکانی گەیشتن بە ریزی یانە بژاردەکانی عێراق و دڵخۆشکردنی هاندەرانیانە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە