ئانتوان گریزمان: زیدان کەسێکی لێهاتووە


رووداو – هەولێر

ئانتوان گریزمان، ئەستێرە و گۆڵکاری یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی هەواڵی بەجێهێشتنی یانەکەی رەتدەکاتەوە.

گریزمان لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا وەڵامی ئەو پرسیارەی داوەتەوە کە پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە دەکات یان نا؟ گوتی، زیدان کەسێکی لێهاتوو و ئەستێرەیەکی گەورەیە، بەڵام من لەگەڵ یانەکەم زۆر دڵخۆشم و ئێستا لەگەڵ بەرپرسانی یانەکە لە گفتۆگۆدام بۆ ئەوەی گرێبەستەکەم نوێبکەمەوە.

گریزمانی فەرەنسی، لەم وەرزەی لالیگادا 22 گۆڵی بۆ یانەکە تۆمارکردووە و رۆڵی کاریگەری هەبووە لە گەیاندنی یانەکەی بە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسیش چەندینجار هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە خستووەتەوەگەڕ، بەڵام سەرکەوتوو نەبووە.