لیستی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بۆ یۆرۆ پڕی سوپرایزە

16-05-2016
رووداو وەرزشی
نیشانەکردن ئینگلتەرا یۆرۆ 2016
A+ A-

رووداو - هەولێر

رۆی هۆدسۆنی راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا پێکهاتەی سەرەتایی هەڵبژاردەکەی بۆ بەشداریکردن لە یۆرۆی 2016ی فەرەنسا راگەیاند کە چەندین سوپرایز و چاوەڕێنەکراوی تێدایە.

ئەوەی جێگەی سەرنجە بوونی مارکۆس راشفۆردی هێرشبەری مانچێستەر یونایتدە لە ریزەکانی هەڵبژاردەکەدا، ئەو یاریزانە تەمەنی تەنیا 18 ساڵە، ئەمە جیا لە بانگهێشتکردنی جاک ویلشێری یاریزانی ناوەڕاستی یانەی ئارسیناڵ کە بەدرێژایی ئەمساڵ تەنیا سێ یاری لەگەڵ یانەکەیدا کردووە و زۆرینەی کات بەهۆی پێکانەوە توانای بەشداریی نەبووە.

سوپرایزێکی دیکەی پێکهاتە سەرەتایییەکی هۆدسۆن بانگنەکردنی تیۆ والکۆتی یاریزانی یانەی ئارسیناڵە، هەروەها دوورخستنەوەی مایکڵ کاریکی یاریزانی مانچێستەر یونایتد و ولیتۆنز بایتزی یاریزانی یانەی ئێڤێرتۆن.

پێکهاتە راگەیەندراوەکە 26 یاریزان لە خۆ دەگرێت و دواتر بۆ 23 یاریزان کەمدەکرێتەوە و لیستەکەش بەم شێوەیەیە:

گۆڵپارێز: جۆ هارت، فۆرستەر، تۆم هیتۆن.

بەرگری: ریان بیرتراند، دانی رۆز، گاری کاهیل، سمۆلینگ، جۆن ستۆنەر، ناسایل کلاین، کایل والکەر.

ناوەڕاست: دەیلی ئالی، رۆس بارکلی، فابیان دیلف، ئیریک دیێر، دانی درینک وەتەر، جۆردان هێندرسۆن، ئادەم لالانا، جەیمس میلنەر، رەحیم ستێرلینگ، ئاندرۆس تاونسند، جاک وێلشێر.

هێرشبەر: هاری کین، وەین روونی، مارکۆس راشفۆرد، دانێل ستۆریج و جیمی ڤاردی.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە