چەند پەیامێکی گرنگ لە گوادیۆلاوە لەبارەی ریال مەدرید

16-04-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن پێپ گواردیۆلا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پێپ گواردیۆلا، راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی ئامادەیی تیپەکەی بۆ یاریی لووتکەی قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر یانەی ریال مەدرید راگەیاند و دەڵێت "هەمیشە یارییکردن بەرامبەر ریال مەدرید نایاب بووە."
 
گواردیۆلا لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانیی بەر لە یارییەکەیان بەرامبەر ریال مەدرید قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و گوتی "یارییەکانی بەرامبەر ریال مەدرید بۆ من هەمیشە تایبەت و نایاب بوون، هەستەکانم پێمدەڵێن، ئێمە ئامادەین بۆ ئەوەی لە یارییەکەدا ئاستێکی نایاب پێشکێشبکەین."
 
پێپ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت "پێویستە گۆشاربکەین، راستە ئێمە پاڵەوانین و متمانەمان بەخۆمان هەیە، بەڵام پێویستە گۆشاربکەین بۆ ئەوەی هەست بە لووتکەی رکابەریکردن بکەین لە یارییەکەدا، جگە لەوەش پێویستیمان بە پاڵپشتی و دەنگە دەنگی زۆری هاندەران دەبێت لە یاریگەدا."
 
لەبارەی یانەی ریال مەدریدەوە پرسیار لە گواردیۆلا کە ریال مەدریدی ئەم وەرزە بەهێزترە؟ ئەو لە وەڵامدا گوتی "من لەگەڵ بێرناردۆ سیلڤا هاوڕانیم، ریال مەدرید ساڵی رابردوو لەگەڵ کەریم بنزیما و لوکا مۆدریچ زۆرباشبوو، کاتێک بە ئەرێنی لەبارەی ریال مەدریدەوە قسەدەکەم خەڵک باوەڕم پێناکەن، نە ئەو کاتەی یاریزان بووم و نە ئێستاش."
 
دوای ئەوەش راهێنەری مانچێستەر سیتی گوتی "کەریم بنزیما یاریزانێکی زۆرنایابە و لە یاریگەدا زۆر دەجولا.
 
 گواردیۆلا هۆشداری دەدات و دەڵێت "یاریی ئەمجارەمان بەرامبەر ریال مەدریدە لە وەرزی رابردوو جیاوازە و ئێمە و ئەوانیش ئەوە دەزانن، من لە ریال مەدرید ناترسم، رێز لە ریال مەدرید دەگرم."
 
لەبارەی یارییکردنی هەریەکە لە ناتان ئاکێ و کایل واکەر، لە یارییەکەدا پێپ گواردیۆلا گوتی "ناتان ئاکێ مەشق و راهێنانی کردووە و پێیگوتم لە دۆخێکی باشدایە، کایل واکەر سبەی لەگەڵمان دەبێت، بەڵام نازانم بەشێوەی سەرەکی یاریی دەکات یان نا."
 
قسەکانی پێپ گواردیۆلا لەبارەی ریال مەدریدەوە لەکاتێکدان، رۆژی چوارشەممە هەردوو یانەی مانچێستەر سیتی و ریال مەدرید لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگدا رووبەڕووی یەکدەبنەوە، یاریی نێوان هەردوو یانە لە یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەیەکسانبوون بە سێ گۆڵ بۆ هەرلایەک کۆتاییهاتووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامادەبوونی هاندەران لە ستۆدیۆی تایبەتی رووداو بۆ رووماڵی یارییەکانی یۆرۆی 2024. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بینەرانی رووداو بوونە براوەی یۆرۆ 2024

بینەرانی رووداو بەشێوەیەکی زۆر ئینتراکتیڤ بەشدارییان لە بەرنامەکانی رووداو دا کرد، بۆ نیشاندانی بۆچوون و پێشبینییەکانیان، بە ملیۆنان تێچێن (کۆمێنت) بەشدارییان لەگەڵ بەرنامەی (ستۆدیۆی یۆرۆ)ی رووداو دا کرد. 84 بینەری رووداو لە پارێزگا جیاوازەکانی کوردستان بوونە براوەی خەڵاتەکانی رووداو. خەڵاتەکانیش بەوشێوەیە بوون:( یەک ئۆتۆمبێل، 23 تەلەڤزیۆن، 23 لیرەی زێڕ، 28 ئایپاد، 20 مۆبایلی زیرەک، 12 دەست کەلوپەلی نێوماڵ).