بەر لە یاریی بەرامبەر سیتی، ریال مەدرید بڕیارێکی سەرنجڕاکێش دەدات

16-04-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ریال مەدرید مانچێستەر سیتی چامپیۆنزلیگ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بڕیارێکی گرنگ دەدات، بەر لەوەی لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگدا بەرامبەر یانەی مانچێستەر سیتی یاریی بکات.
 
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری رێلیڤۆی ئیسپانی، یانەی ریال مەدرید بڕیارییداوە شوێنی مانەوەکەی لە شاری مانچێستەر بگۆڕێت، بۆ ئەوەی یاریزانەکان زۆرترین پشوو وەربگرن و بەباشترین شێوە بۆ یارییەکە ئامادەبن.
 
یانەی ریال مەدرید لە دوو جاری رابردوودا کە چووەتە مانچێستەر لە دوو ساڵی رابردوو، لە هۆتێلی (Hyatt regency) ماوەتەوە و هەردوو ساڵەکە لە مانچێستەر دۆڕاوە، بۆیە یانەکە لە ساڵی سێیەمیدا دەیەوێت کەشوهەوایەکی باشتر بۆ یاریزانەکانی برەخسێنێت و نایەوێت ئەوە دووبارەببێتەوە.
 
ریال مەدرید لە یاریی چوونی قۆناخی هەشتی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، لەنێو یاریگە و هاندەرانیدا بە سێ گۆڵ بۆ هەرلایەک یەکسانبووە.
 
رۆژی چوارشەممە یاریی گەڕانەوەی نێوان هەردوو یانە لە یاریگەی ئیتیحاد لە مانچێستەر بەڕێوەدەچێت، هەردوو یانە بۆ گەیشتن بە قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ پێویستیان بەبردنەوەی یارییەکە هەیە.
 
مانچێستەر سیتی هیچ جارێک لە یاریگەی خۆیدا بەرامبەر ریال مەدرید نەدۆڕاوە و دەیەوێت سوود لە یاریگە و هاندەرانیدا وەربگرێت بۆ ئەوەی هەنگاوێکی دیکە لە پارێزگاریکردن لە نازناوی وەرزی رابردووی چامپیۆنزلیگ نزیکببێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامادەبوونی هاندەران لە ستۆدیۆی تایبەتی رووداو بۆ رووماڵی یارییەکانی یۆرۆی 2024. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بینەرانی رووداو بوونە براوەی یۆرۆ 2024

بینەرانی رووداو بەشێوەیەکی زۆر ئینتراکتیڤ بەشدارییان لە بەرنامەکانی رووداو دا کرد، بۆ نیشاندانی بۆچوون و پێشبینییەکانیان، بە ملیۆنان تێچێن (کۆمێنت) بەشدارییان لەگەڵ بەرنامەی (ستۆدیۆی یۆرۆ)ی رووداو دا کرد. 84 بینەری رووداو لە پارێزگا جیاوازەکانی کوردستان بوونە براوەی خەڵاتەکانی رووداو. خەڵاتەکانیش بەوشێوەیە بوون:( یەک ئۆتۆمبێل، 23 تەلەڤزیۆن، 23 لیرەی زێڕ، 28 ئایپاد، 20 مۆبایلی زیرەک، 12 دەست کەلوپەلی نێوماڵ).