ڤیدیۆ؛ لێدوانی راهێنەران.. تێرزیچ و سیمیۆنی متمانەیان بە تیپەکانیان هەیە

16-04-2024
ئیحسان تاهیر
ئێدین تێرزیچ و دیێگۆ سیمیۆنی
ئێدین تێرزیچ و دیێگۆ سیمیۆنی
نیشانەکردن ئێدین تێرزیچ دیێگۆ سیمیۆنی لێدوانی راهێنەران
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەمشەو کاژێر 22:00 بە کاتی باشووری کوردستان، یانەی بۆرووسیا دۆرتموندی ئەڵمانی لەسەر یاریگەی خۆیدا لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگدا، میوانداریی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی دەکات، کە یاریی چوون بە بردنەوەی یانە ئیسپانییەکە بە ئەنجامی 2-1 کۆتاییهات.
 
راهێنەرانی هەردوو یانە، بەشدارییان لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە یارییەکەدا کرد و بۆچوونی خۆیان کە سەر یارییەکە و تیپەکانیان خستەڕوو، کە ئەمە پوختەی قسەکانیانە:
 
 
ئێدین تێرزیچ، راهێنەری بۆرووسیا دۆرتموند:
 
پشکنینە سەرەتاییەکان سەبارەت بە سێباستیان هالەر دەردەخەن کە بەداخەوە جارێکی دیکە لە پاژنەی پێی تووشی پێکان بووە و ریشالەکانی کەمێک زیانیان پێگەیشتووە، لەبەرئەوە پشوویەکی تەواوی پێدەدەین بۆ ماوەی هەفتەیەک، دواتر دەستنیشانکردنی کۆتایی لە رۆژی شەممەدا دەکرێت بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی روونتر ماوەی ئامادەنەبوونی دیاری بکرێت، بەڵام ئێمە وا دایدەنێین کە بەدڵنیاییەوە لە دوو سێ هەفتەی داهاتوودا دووردەکەوێتەوە.
 
لە یاریی گەڕانەوە بەبێ گوێدانە ئەنجامەکە سێ وانە فێربووین، یەکەمیان ئەوەیە کە دەزانین چارەنووسمان هێشتا لە دەست خۆماندایە بۆ ئەوەی سەرکەوین بۆ قۆناخی دواتر. دووەمیان ئەوەیە کە یاریکردن بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید چەندە قورسە. بەڵام سێیەم شت ئەوەیە کە دەزانیت پێویستە چی بکەی بۆ ئەوەی لێیان ببەیتەوە، چونکە ئێمە لە یاریی چووندا ئەوەمان بە روونی نیشاندا، بەتایبەتی لە گێمی دووەمدا، ئەوەش ئەوەیە کە دەبێت ئەمجارەش بیکەین. گرنگ نییە رکابەرەکانمان داوای چیمان لێبکەن، توانای ئەوەیان هەیە بە هێرشی هەڵگەڕاوە یاری بکەن. ئەوان لە یاریی گەڕانەوەدا ئەوەیان نیشاندا. توانای کۆنترۆلی زۆریان هەیە. لە قۆناخی پێشوودا بەرامبەر ئینتەرمیلان لە یاریگەی خۆیاندا ئەوەیان نیشاندا.
 
 
دیێگۆ سیمیۆنی، راهێنەری ئاتلێتیکۆ مەدرید:
 
لەنێو یاریگەی خۆماندا رووبەڕووی تیپێکی بەهێز دەبینەوە، گومانم نییە کە ئەوان بە هێرشی زۆر خێرا یارییەکە دەستپێدەکەن، دەبێت ئەو ئاستە بپارێزین کە لە دوایین یارییەکاندا پێشکشمان کردووە، تیپەکەمان ئاستێکی باشی نیشانداوە و دڵنیام لەوەی لەم یارییەشدا ئاستێکی باش پێشکێش دەکات و دەتوانین بەربەستی بۆرووسیا دۆرتموند ببڕین.
 
ئێمە بەرامبەر تیپێک یاری دەکەین کە یارییەکە بە بەهێزی دەستپێبکات و ژمارەیەکی زۆر یاریزانی لەسەر کورسی یەدەگەوە و لە هێڵی دووەمەوە ئامادەن، تیپەکە کارێکی باش دەکات کاتێک تۆپەکەی بەدەستەوەیە، ئێمە هەوڵدەدەین یارییەکە بگوازینەوە ئاراستەیەک کە دەزانین ئازاریان دەدات.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە