مۆرینیۆ داوای گۆڵکارێکی لیڤەرپوول دەکات

16-04-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن جۆزێ مۆرینیۆ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

جۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری یانەی رۆما چاوی لە ئەستێرەیەکی یانەی لیڤەرپوولە و دەیەوێت وەرزی داهاتوو لە تیپەکەی ئەودا یاریی بکات.
 
بەپێی هەواڵی میدیای ئیتاڵیا، جۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری یانەی رۆما داوای لە کارگێڕیی یانەکەی کردووە، هەنگاوەکانیان بۆ گواستنەوەی رۆبێرتۆ فیرمینۆ، ئەستێرەی بەرازیلی و یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی دەستپێبکەن، بۆ ئەوەی لە گواستنەوەی هاوینەدا پەیوەندی بە یانەکەوە بکات.
 
گرێبەستی فیرمینۆ لەگەڵ رێدز لە هاوینی داهاتوودا کۆتاییدێت، مۆرینیۆ بە تواناکانی سەرسامە و دەیەوێت بۆ بەهێزکردنی هێڵی پێشەوەی تیپەکە، یاریزانەکە بباتە ئۆڵیمپیکۆ، بەتایبەت کە یاریزانەکە دەتوانێت بێبەرامبەر بچێتە هەر یانەیەک کە خۆی دەیەوێت.
 
جگە لە رۆما ناوی بۆبی بە یانەی ریال مەدریدەوە بەستراوەتەوە، بۆ هاوکاریکردنی کەریم بنزیما لە هێڵی پێشەوەدا، بەڵام زەحمەتە هێرشبەرە بەرازیلییەکە بە کورسیی یەدەگ رازی ببێت.
 
بەپێی میدیای سعودیە، یانەی نەسڕ لە ماوەی رابردوودا هەوڵەکانی دەستپێکردووە، بۆ ئەوەی فیرمینۆ پەیوەندی بە یانەکەوە بکات، بەڵام هێشتا یاریزانەکە بڕیاریی خۆی نەداوە، کە وێستگەی یارییکردنی داهاتووی لە کام خول و وڵات دەبێت.
 
رۆبێرتۆ فیرمینۆ، ئێستا تەمەنی 31 ساڵە، لە 2015ـەوە لە یانەی لیڤەرپوول یارییدەکات و پێشتر لە هۆفێنهایم بوو، ئێستا لە گواستنەوەی یاریزاناندا نرخەکەی دەگاتە 22 ملیۆن یۆرۆ.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە