ڤیدیۆ؛ لە پۆرتوگال سوپرایزەکە روویدا

16-04-2023
ئیحسان تاهیر
ڤیدیۆ؛ لە پۆرتوگال سوپرایزەکە روویدا
ڤیدیۆ؛ لە پۆرتوگال سوپرایزەکە روویدا
نیشانەکردن بێنفیکا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

یانەی چاڤێز ئەو سوپرایزەی لە خولی نایابی پۆرتوگال ئەنجامدا کە کەس بە هیوای نەبوو، و شکستی بە بێنفیکای پێشەنگ هێنا.
 
لە گەڕی 28ـی خولی نایابی پۆرتوگالدا، چاڤێز لەسەر یاریگەی خۆیدا میوانداری بێنفیکای کرد و بە ئەنجامی 1-0 لێیبردەوە.
 
دوای ئەوەی نیوەی یەکەم بەبێ گۆڵ کۆتاییهات، لە نیوەی دووەمیشدا ئەنجامەکە وەک خۆی مایەوە، تاوەکو و لە خولەکی 4ـی زیادکراودا، عیسا عەباسی یاریزانی غانی گۆڵی بردنەوەی بۆ چاڤێز تۆمارکرد و سوپرایزە گەورەکەی قەوماند.
 
سەرەڕای ئەم شکستە، بێنفیکا لە کۆی 28 یارییدا بە 71 خاڵ پێشەنگی خولەکەی پاراست، کە بە 4 خاڵ لە پێش نزیکترین رکابەریییەوەیە، کە پۆرتۆی خاوەنی 67 خاڵە.
 
ئەمە لە کاتێکدایە کە چاڤێز بە 36 خاڵ لە بیست و هەشت یاریدا پلەی دەیەمی ریزبەندییەکەی گرتووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە