ڤیدیۆ؛ لایپزیگ 3 خاڵی گرنگی بەدەستهێنا

16-04-2023
ئیحسان تاهیر
Photo by Tobias SCHWARZ / AFP
Photo by Tobias SCHWARZ / AFP
نیشانەکردن لایپزیگ بوندێسلیگا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

لایپزیگ لە گەڕی بیست و هەشتەمی خولی تۆپی پێی ئەڵمانیا، بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە میوانەکەی ئۆگسبۆرگی بردەوە.
 
ئۆگسبۆرگ لە خولەکی پێنجەمی یارییەکەدا بە گۆڵێک کە ئارن مێیەر تۆماریکرد، تیپی خاوەن یاریگەی شۆککرد.
 
لایپزیگ زۆر چاوەڕێی نەکرد بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە، کاتێک کیڤن کامپبێل لە خولەکی 10 توانی گۆڵی یەکسانبوون بۆ تیپی خاوەن یاریگە تۆماربکات.
 
لایپزیگ بەردەوام بوو لە گوشار خستنە سەر تیپی میوانی، تاوەکو تیمۆ ڤێرنەر لە خولەکی 32ـدا توانی گۆڵی دووەم تۆماربکات.
 
هەمان یاریزان دوای تەنیا دوو خولەک گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی لایپزیگی تۆمارکرد و ئەنجامی یارییەکە بووە 3-1 لە بەرژەوەندی لایپزیگ، کە نیوەی یەکەم بەو ئەنجامە کۆتاییهات.
 
لە نیوەی دووەمدا ئۆگسبۆرگ باشتر یاریکرد و روبێن ڤارگاس هاندەرانی لایپزیگی نیگەران کرد کاتێک لە خولەکی 82 گۆڵی دووەمی ئۆگسبۆرگی تۆمارکرد، بەڵام لایپزیگ تاوەکو فیکەی کۆتایی خۆڕاگربوو و بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یارییەکەی بردەوە.
 
تیپەکەی مارکۆ رۆزی راهێنەر لە ریزبەندیی سێیەمی خولەکەدا مایەوە بە کۆی 51 خاڵ. لە کاتێکدا ئۆگسبۆرگ بە 29 خاڵ لە پلەی چواردەدایە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە