ئەنگێلا مێرکل هیوایەک بە هەوادارانی بۆندێسلیگا دەبەخشێت

روواو - هەولێر

ئەنگێلا مێرکل، راوێژکاری ئەڵمانیا بە لێدوانێک دڵی هەوادارانی بۆندێسلیگای خۆشکرد و هیوای دەستپێکردنەوەی یارییەکانی ئەو خولەی پێبەخشینەوە.

ئەنگێلا مێرکل، بڕیاری رێگەدان بە کردنەوەی چەند دوکان و مارکێتێکی بچووک لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو راگەیاند، کە بەهۆی مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بۆ ماوەی چوار مانگە داخراون.

دوای گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆکی هەر 16 ویلایەتەکەی ئەڵمانیا، حکومەتی ناوەندی ئەڵمانیا پلانێکی بۆ جێبەجێکردنی هەنگاوەکانی یەکەمی دەستپێکردنەوەی ژیانی ئاسایی راگەیاند.
 
مێرکل گوتی "قەدەخەکردنی کۆبوونەوە و گردبوونەوە بەکۆمەڵەکان بۆ زیاتر لە دوو کەس بەردەوام دەبێت و بەرپرسان لێکۆلینەوە لەبارەی هەموو رێوشوێنە کارپێکراوەکان دەکەن".

یەکەم هەنگاوی ئەو پلانەی مێرکل رایگەیاند، ئاماژەیە بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی یارییەکانی بۆندێسلیگا، ئەگەرچی یارییەکان بەبێ هاندەر بەڕێوەدەچن.