ناسر خلێفی باسی تۆماس توخێل و بوونە راهێنەری پاریس دەکات

16-04-2018
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن تۆماس توخێل، راهێنەری پێشووی دۆرتموند
A+ A-

رووداو - هەولێر

ناسر خلێفی، سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی رایگەیاندووە، بەبردنەوەی نازناوی خولی فەرەنسا دڵخۆشە و وەڵامی ئەو دەنگۆیانەش دەداتەوە کە باسی وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە لەلایەن تۆماس توخێل دەکەن.

رۆژنامەی لێکیپی فەرەنسی رایگەیاندووە، بردنەوەی نازناوی حەوتەمی خولی فەرەنسا لەلایەن یانەکەمەوە شتێکی زۆر جوان و گرنگە.

سەرۆکی یانە فەرەنسییەکە راشیگەیاندووە، سوپاسی هەمووان دەکەم، بەلامەوە ئەوەی وەرزەکانی رابردوو روویداوە گرنگ نییە، لەم وەرزەدا ئاستێکی باشمان پێشکەشکرد و بردنەوەی پێنجەم نازناوی خولی فەرەنسا لەلایەن یانەکە و لەگەڵ ئێمە شتێکی زۆر جوان و سەرنجڕاکێشە.

ناسر خلێفی دەڵێت، راستە ئامانجی یەکەمی ئێمە بردنەوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بوو، بەڵام ئەوە زۆر قورس بوو، ئێمە تیپێکی باشمان هەیە و شانازی بە یانەکەوە دەکەم بۆ بردنەوەی نازناوەکە.

دەربارەی دەنگۆی وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە لەلایەن تۆماس توخێل، خلێفی رایگەیاند، راهێنەری یانەکە گرێبەستەکەی تاوەکو کۆتایی وەرز بەردەوام دەبێت، گرێبەست لەگەڵ هەر راهێنەرێک دەکەین لە کاتێکی گونجاودا رایدەگەیێنین.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە