رێباز باشترین گۆڵپارێز و فەرحانیش گۆڵکەری خولی کوردستانن

16-04-2016
رووداو وەرزشی
نیشانەکردن خولی کوردستان، باشترینەکان
A+ A-
رووداو - هەولێر

رێباز عەبدوڵای گۆڵپارێزی یانەی هەولێر بە باشترین گۆڵپارێزی وەرزی ئەمساڵی خولی نایابی کوردستان دەستنیشانکرا.

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی خۆیدا باشترینەکانی خولەکەی دەستنیشانکرد و رێباز عەبدوڵا گۆڵپارێزی یانەی هەولێر بە بەدەستهێنانی 9 خاڵ بەباشترین گۆڵپارێزی ئەمساڵی خولەکە دەستنیشانکرا، 

هەروەها نازناوی باشترین یاریزانە درایە عەلی عەزیز لە یانەی ئارارات کە 4 خاڵی بەدەستهێناوە.

فەرحان شوکری هێرشبەری یانەی هەولێر نازناوی گۆڵکەری خولەکەی وەرگرت کە تا ئێستا 9 گۆڵی هەیە و تیپەکەی یارییەکیشی لە خولەکەدا ماوە.

کۆبوونەوەکەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بەردەوامە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە