رووداو دیجیتاڵ
یەکێک لە ئەستێرە دیارەکانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی، ئامانجی داهاتووی سعودییەکانە و چاوەڕواندەکرێت داهاتووی یاریزانەکە لە خولی ئەو وڵاتە بێت.
بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی، کارگێڕیی یانەی بارسێلۆنا لە هاوینی رابردوو و زستانی رابردوودا دوو دەستەوارەی بۆ دەستبەرداربوون لە رافینیای بەرازیلی و یاریزانی یانەکەی رەتکردووەتەوە، بەڵام یانە سعودییەکان سوورن لەسەر رکابەریکردن بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە.
سەرچاوەکە دەڵێت "ئەو بەڕێوەبەرانەی لەنێوان یانەکانی سعودیە و کارگێڕیی بارسا کاردەکەن، هەفتەی رابردوو دەستەوارەیەکی نوێیان بۆ ئەو یاریزانە بەرازیلییە هێناوە.'
رۆژنامەکە دەڵێت "دەستەوارەکە زۆر لەوە زیاترە کە چەند مانگێک لەمەوبەر بارسێلۆنارەتیکردبووەوە و ئەوەی ئێستا دەگاتە 80 ملیۆن یۆرۆ."
بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئەوەی بارسێلۆنا لەم وەرزەدا چەند نازناو دەباتەوە، یانەکە لە گواستنەوەی هاوینی داهاتوو ئەگەری هەیە پێویستیی بە فرۆشتنی چەند یاریزانێکی هەبێت، بۆ ئەوەی دۆخی ئابووریی خۆی باشتربکات.
رافینیا تاوەکو ئێستا داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەکە یەکلانەکردووەتەوە و دیارنییە یاریزانەکە لەو یانەیە بەردەوامدەبێت یان نا، لەکاتێکدا یانەکە لە قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگە و دەیانەوێت رکابەری لەسەر بردنەوەی نازناوەکە بکەن.
سپۆرت ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، دەستەوارەکە لە یەکێک لەو چوار یانەیەوەیە کە سندووقی وەبەرهێنانی سعودییە هاوکارییان دەکات، کە هیلال، ئیتیحاد، ئەهلی و نەسڕن.
رافینیا تەمەنی 27 ساڵە، گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا لە ساڵی 2027 کۆتاییدێت و نرخەکەی لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا دەگاتە 50 ملیۆن یۆرۆ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ