پێیانوایە زیاتر لە پۆشینی جلوبەرگ شارەزایە و داوای دوورخستنەوەی دەکەن

16-03-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن هاندەرانی ئەهلی خولی سعودی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دوای دۆڕانیان بەرامبەر یانەی نەسڕ، لە لووتکەی رکابەرییەکانی گەڕی 24ـی خولی سعودی، هاندەرانی یانەی ئەهلی داوای دوورخستنەوەی راهێنەری یانەکەیان دەکەن.
 
لە یارییەکەدا نەسڕ بە گۆڵێکی بێبەرامبەر یارییەکەی بردەوە و ئەهلی لەنێو یاریگە و هاندەرانیدا سێ خاڵی لەدەستدا، ئەمەش هاندەرانی یانەکەی تووڕەکرد.
 
بەپێی هەواڵی میدیای سعودیە، دوای یارییەکە هاندەرانی یانەی ئەهلی سعودی، بەتەواوی لە ماتیاس یاسلێی، راهێنەری تیپەکەیان تووڕەن و دەڵێن، ئەوەندەی گرنگی بە جلوبەرگەکانی دەدات بە یانەکەی نادات.
 
بۆچوونێک لەنێو هاندەرانی ئەهلی دروستبووە و پێیانوایە، یاسلێ جگە لە نمایشکارێکی جلوبەرگ، هیچی دیکە نییە، ئەو هەموو هەفتەیەک زیاتر گرنگی بە پۆشینی جلوبەرگەکانی دەدات وەک لە باشترکردنی دۆخی یانەکە.
 

ناڕەزایەتیی هاندەرانی یانەی ئەهلی لە ماتیاس یاسلێ، لەکاتێکدایە یانەکە تەنیا یەک یاریی لەم وەرزەی خولی سعویدا لەنێو یاریگە و هاندەرانیدا دۆڕاندووە.
 
ئەهلی لەم وەرزەی خولەکەدا، 47 خاڵی کۆکردووەتەوە و لە پلەی سێیەمی ریزبەندی خولەکەیە.




کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە