ئاراوخۆ هاندەرانی بارسێلۆنا دەترسێنێت

16-03-2024
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن رۆناڵد ئاراوخۆ بارسێلۆنا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

رۆناڵد ئاراوخۆ، بەرگریکاری یانەی بارسێلۆنا، رەتیکردەوە چارەنووسی خۆی لەنێو یانە کەتەلۆنییەکەدا یەکلاییبکاتەوە، کە گرێبەستێکی لەگەڵیدا هەیە و لە هاوینی 2026 کۆتایی دێت.
 
بەم دواییە ناوی ئەو یاریزانە ئۆرۆگواییە بە ژمارەیەک یانەی گەورەی ئەوروپاوە بەستراوەتە، بەتایبەتی بایرن میونشنی ئەڵمانی، کە ماوەیەکە لەسەر داوای تۆماس توخێلی راهێنەری ئەڵمانی، ئەو یانەیە ئارەزووی گرێبەستکردن لەگەڵ یاریزانەکەی هەیە.
 
لەمیانی هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ تۆڕی DAZN داوا لە ئاراوخۆ کرا پەیامێک بۆ هاندەرانی بارسا بنێرێت و دڵنیایان بکاتەوە لەبارەی داهاتووی خۆی لەگەڵ تیپەکە.
 
بەڵام ئاراوخۆ وەڵامی ئەو داوایە لەناکاوەی دایەوە و گوتی "هەمووان دەزانن لە بارسێلۆنا چەندە دڵخۆشم، ئەمە ئەوەیە کە هەموو جارێک هەوڵدەدەم بەلەبەرکردنی درێسی بارسا نیشانی بدەم".
 
بەرگریکاری بارسا، کە کۆتایی قسەکانیدا رایگەیاند کە ئەو لێرە دڵخۆشە، هەمیشەش هەموو هەوڵێکی بۆ دەدات، بەڵام بەبێ ئەوەی بڕیاربدات کە ئایا بۆ ماوەیەکی درێژتر لەگەڵ بارسا بەردەوام دەبێت یان نا، ئەمەش ترسی لە دڵی هاندەرانی بارسادا دروستکردووە، چونکە قسەکانی بەهیچ شێوەیەک گرەنتی ئەوە نادەن کە ئاراوخۆ سەدا سەد لە یانەکەاین دەمێنێتەوە.
 
یاریزانە تەمەن 25 ساڵەکە، لەدوای گواستنەوەی لە یانەی بۆستن ریڤەری ئۆرۆگوایەوە بۆ یانەی کەتەلۆنی لە مانگی ئابی 2018ـەوە لەنێو ریزەکانی بلاوگرانادا ئاستێکی بەرزی پێشکێشکردووە و ئێستا نرخی لە بازاڕدا زۆر بەرزبووەتەوە و چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا داوای دەکەن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە