ڤیدیۆ؛ دوای سەرکەوتنی ریال مەدرید و دۆڕانی لیڤەرپوول چی روویدا؟

16-03-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ریال مەدرید
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی سەرکەوتنی بەرامبەر یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی دووبارەکردەوە و بە شایستەییەوە خۆی گەیاندە قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگ.
 
لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی 16ـی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی ریال مەدرید لە یاریگەی خۆیدا بەرامبەر لیڤەرپوول یارییکرد و یارییەکەی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی داهاتووی چامپیۆنزلیگ.
 
لە نیوەی یەکەمدا هەردوو یانە مەترسیی زۆریان بۆ سەر گۆڵی یەکدی نەبوو، لە نیوەی دووەمدا کەریم بنزیما تاکە گۆڵی یارییەکەی بۆ ریال مەدرید تۆمارکرد، یانەی شاهانە بەو تاکە گۆڵە یارییەکەی لە بەرژەوەندی یانە ئیسپانییەکە کۆتاییهات و بە ئەنجامی هەردوو یاریی چوون و گەڕانەوەدا 6-2 ریال مەدرید سەرکەوتنی بەدەستهێنا و تاکە نوێنەری ئیسپانیایە لە قۆناخی هەشتدا.
 
دوای کردنەوە دەرەوەی لیڤەرپوول لە چامپیۆنزلیگ، ئەمە جاری شەشەمە لەسەردەمی یۆرگن کڵۆپدا یانەکە دەکرێتە دەرەوە، هەر شەش جارەکە بەرامبەر یانەکانی ئیسپانیا بووە، جارێک بەرامبەر سێڤییا، جارێک بەرامبەر ئاتێتیکۆ مەدرید و چوار جار بەرامبەر ریال مەدرید.
 
دۆڕانی یارییەکە بە ئەنجامی 6-2 بە کۆکراوەی یاریی چوون و گەڕانەوە، گەورەترین دۆڕانی لیڤەرپوولە لە چامپیۆنزلیگدا بەرامبەر ریال مەدرید.
 
لە دوایین 3 وەرزی چامپیۆنزلیگدا ریال مەدرید هەموو وەرزەکان لیڤەرپوولی کردووەتە دەرەوە، جارێک لە قۆناخی هەشت، جارێک لە یاریی کۆتایی و ئەم وەرزەش لە قۆناخی شازدە.
 
لیڤەرپوول 13 یاریی ئەم وەرزەی لە سەرجەم رکابەرییەکاندا دۆڕاندووە، ئەمە خراپترین ئاماری یانەکەیە لە سەردەمی کارکردنی یۆرگن کڵۆپ وەک راهێنەری یانەکە.
 
کەریم بنزیما بەو گۆڵەی لە یاریی بەرامبەر لیڤەرپوول تۆماریکرد، ژمارەی گۆڵەکانی لە قۆناخەکانی کرانە دەرەوەدا گەیاندە 33 گۆڵ و سێیەم یاریزانە زۆرترین گۆڵ لە قۆناخەکانی کرانە دەرەوەدا تۆماربکات، دوای کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە 67 گۆڵ و لیۆنێل مێسی بە 49 گۆڵ.
 
کەریم بنزیما لە پاڵەوانێتییە ئەوروپییەکاندا 7 گۆڵی بەرامبەر لیڤەرپوول تۆمارکردووە.
 
کەریم بنزیما 129 یاریی لە چامپیۆنزلیگدا بۆ ریال مەدرید کردووە و ریکۆردی سێرخیۆ رامۆسی یەکسانکردەوە وەک سێیەم یاریزان کە لە پاڵەوانێتییەکەدا زۆرترین یاریی بۆ ریال مەدرید کردبێت.

کورتکراوەی یاریی ریال مەدرید و لیڤەرپوول


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە