ڤیدیۆ؛ سیمیۆنی تۆڵەی لە رۆناڵدۆ و هاوڕێکانی کردەوە

16-03-2022
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن ئاتلێتیكۆ مه‌درید مانچێستەر یونایتد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئاتلێتیکۆ مەدرید بلیتێکی قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی توانی لە دەرەوەی یاریگەی خۆیدا شکست بە یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بێنێت.
 
لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگدا، یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی لەسەر یاریگەی ئۆڵترافۆرد بووە میوانی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی و 1-0 لێیبردەوە.
 
وەک پێشبینی بۆکراو بوو، تیپەکەی دیێگۆ سیمیۆنی بە پلانی بەرگری دەستی بە یارییەکە کرد و یاریزانانی مانچێستەر یونایتد گوشاریان خستە سەر گۆڵی یان ئۆبلاک، بەڵام گۆڵپارێزەکە و بەرگریکارانی توانیان گۆڵی خۆیان بپارێزن.
 
ئاتلێتیکۆ مەدرید بەردەوام بۆ لە بەرگریکردنێکی پۆلایین و ئەنجامدانی چەند هێرشێکی هەڵگەڕاوە، تاوەکو لە یەکێک لەو هێرشانەدا رێنان لۆدی لە خولەکی 41ـدا توانی بەسەر تۆڕی دیخیا بهەژێنێت.
 
نیوەی یەکەم بە پێشکەوتنی رۆخی بلانکۆس بە گۆڵێکی بێبەرامبەر کۆتاییهات و لە نیوەی دووەمیشدا کوڕانی سیمیۆنی بەهەمان سیناریۆی نیوەی یەکەم دەستیان بە نیوەی دووەمیش کردەوە.
 
کریستیانۆ رۆناڵدۆ و هاوڕێکانی زۆر هەوڵیاندا گۆڵی یەکسانبوون بەدەستبێننەوە، بەڵام نەیانتوانی دیوارە ئاسنینەکەی هێڵی بەرگری یانەکەی پایتەختی مەدرید ببڕن و ئەنجامەکە تاوەکو فیکەی کۆتایی ناوبژیوانی یارییەکە وەک خۆی مایەو، بە پێشکەوتنی ئاتلێتیکۆ مەدرید بە گۆڵێکی بێوەڵام.
 
بەم ئەنجامە، ئاتلێتیکۆ مەدرید بە سوود وەرگرتن لە ئەنجامی هەردوو یاری بلیتی قۆناخی هەشتی وەرگرت، کە لە یاریی چووندا لە واندا میترۆپۆلیتانی بە ئەنجامی 1-1 یەکسانبووبوون.
 
دیێگۆ سیمیۆنی، کە هەمیشە بەدەست کریستیانۆ رۆناڵدۆوە دەناڵاند و خۆی پێشتر گوتوویەتی "لەبەر کریستیانۆ رۆناڵدۆ نەبووایە دووجار چامپیۆنزلیگم دەبردەوە"، ئەمجارە تۆڵەی خۆی لە رۆناڵدۆ کردەوە و لە چامپیۆمنزلیگ دەریکرد.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە