مانچیستەر سیتی ریمۆنتادای کرد

رووداو – هەولێر

یانەی مانچیستەر سیتی ریمۆنتادای بەسەر یانەی سوانزی سیتیدا کرد و گەیشتە قۆناخی پێشکۆتایی ئێف ئەی کەپ.

لە قۆناخی هەشتدا مانچێستەر سیتی بووە میوانی سوانزی و یارییەکەشی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لێبردەوە.

لە گێمی یەکەمدا و لە خولەکەکانی 20 و 29دا مات گریمس بە لێدانی سزا و بیرسانت سیلینا دوو گۆڵی خێرایان بۆ سوانزی تۆمارکرد.

لە گێمی دووەمیشدا و لە خولەکی 69 بێرناردۆ سێلڤا گۆڵی یەکەمی سیتیزنی تۆمارکرد، دواتر لە خولەکی 78دا کریستۆڤەر نۆدرڤێڵد بە هەڵە تۆڕی سوانزی هەژاند، دواتر لە خولەکی 88دا سێرجیۆ ئاگوێرۆ بووە فریادرەسی گواردیۆلا و گۆڵی سێیەم و بردنەوەی بۆ مانچێستەر سیتی تۆمارکرد و یانەکەی گەیاندە قۆناخی پێشکۆتایی.