ده‌عوه‌تى KFC بوون



رووداو -سلێمانى

هه‌ڵبژارده‌ى وڵاتێكى جیهان بۆ یه‌كه‌م جار له‌ مێژوودا یارییه‌كى فه‌رمى ده‌به‌نه‌وه‌و سه‌رۆكى فیدراسیۆنى تۆپى پێى ئه‌و وڵاته‌ش سوپرایزێك پێشكه‌شى یاریزانانى تیپه‌كه‌ى ده‌كات .

هه‌ڵبژارده‌ى بۆتان توانى بۆ یه‌كه‌م جار له‌ پاڵاوتنه‌كانى كیشوه‌رى ئاسیاى سه‌ركه‌وتن بۆ مۆندیالى 2018 له‌ سریلانكا بباته‌وه‌ .

دواى ئه‌و ئه‌نجامه‌ش كاردانه‌وه‌یه‌كى به‌هێزى میدیاى لێكه‌وته‌وه‌ چونكه‌ پێشتر بۆتان هیچ یارییه‌كى نه‌بردۆته‌وه‌ به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه‌ سه‌رۆكى فیدراسیۆنه‌كه‌ بریاریدا شاندى هه‌ڵبژارده‌كه‌ داوه‌تى خواردنێكى خێرا بكات كه‌ له‌ جۆرى KFC بوو.