ئیبراهیمۆڤیچ، ریال مەدرید بێئومێد دەکات

16-02-2025
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ یانەی ریال مەدرید یانەی میلان تیۆ هێرناندێز
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ، راوێژکاری کارگێڕیی یانەی میلانی ئیتاڵی، ئاشکرایکرد یانەکەی گرێبەستی تیۆ هێرناندێزی بەرگریکەری فەرەنسی نوێدەکاتەوە و بەوەش یانەی ریال مەدریدی لە گرێبەستکردن لەگەڵ ئەو یاریزانە بێئومێد کرد.
 
زڵاتان لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا پاش سەرکەوتنی میلان بەسەر هیلاس ڤیرۆنا لە خولی ئیتاڵیا گوتی، "دانوستاندنمان هەیە لەگەڵ تیۆ بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، هەردوولا بەدۆخەکە و مانەوەی لێرە دڵخۆشین".
 
پاش چەند مانگێک لە دەنگۆی رۆیشتنی ئەو یاریزانە لە یانە ئیتاڵییەکە، میلان و تیۆ نزیکن لە رێکەوتن لەپێناو بەردەوامبوون.
 
گرێبەستی تیۆ لەگەڵ میلان تاوەکو 2026ە، بەڵام گومان هەبوو ئەو یاریزانە لەگەڵ یانەکە بەردەوام بێت، پاشئەوەی ئاستی بەدڵی راهێنەرانی یانەکە نەبوو.
 
سەرچاوەکان پێشتر ئاشکرایانکردبوو، یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، دەیەوێت هاوینی داهاتوو تواناکانی تیۆ بەدەست بهێنێت، پاش دابەزینی ئاستی فێرلان مێندی بەرگریکەری باڵی چەپی یانەکە.
 
میدیای ئیتاڵیا دەڵێن قسەکانی زڵاتان، بێئومێدییەکی گەورەیە بۆ ریال مەدرید، چونکە ئەو یانەیە دەیویست یاریزانەکەی پێشووی خۆی بگڕێتەوە ریزەکانی.
 
سەرچاوەکان دەڵێن، تیۆ لەگەڵ سێرجیۆ کۆنسێساوی راهێنەری ئێستای میلان دڵخۆشە و دەیەوێت لە یانەکە بەردەوام بێت.
 
زڵاتان هەروەها ئاشکرایکردووە، یانەکەی نزیکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستی مایک ماینانی گۆڵپارێز کە ئەویش گرێبەستەکەی لە 2026 کۆتایی دێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە